بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە
سبەینێوە کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، ئاماژەی
بەوەش کرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە
دەکاتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری تاوە باران و
هەورە بروسکە لەکات و شوێنی جیاجیادا ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان.
باسی لەوەشکرد،
لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمەوە 13/4/2026 بەگشتی کاریگەری ناجێگیری کەش و بارانبارین
لەسەر تەواوی ناوچەکانمان کۆتایی پێدێت.
راشیگەیاند: لە
سبەی سێشەمەوە 14/4/2026 هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری
بەرزەپاڵەپەستۆک و کەش و هەوا بەگشتی جێگیردەبێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ
3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە و بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەتایبەت رۆژی هەینی
17/4/2026 لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی گەرم لەباکوری ئەفریقاوە لەسەرجەم
ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بۆ سەروو تێکرایەکان بەرزدەبنەوە و لەبەشێکی ناوچەکانی
گەرمیان و کەرکوک ئەگەر هەیە بەرزترین پلەی گەرمی لە رۆژی هەینیدا بۆ 30 پلەی سەدی
بەرزببێتەوە و لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش بۆ 25 پلە
یان زیاتر بەرزببێتەوە ، بەدرێژای ئەو ماوەیەش کەش و هەوا جێگیردەبێت و ئەگەری
بارانبارین نابێت و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری ساماڵ ئەبێت ."
ئاراس جەبار
ئەوەشی خستەڕوو: "هەفتەی داهاتوو لە رۆژی شەمەوە 18/4/2026 پێشبینی ئەکرێت
جارێکی دیکە نزمەپاڵەپەستۆکان لەدەریای ناوەراست و دەریای سوورەوە چالاکبنەوە بە
ئاراستەی ناوچەکانمان بەم شێوەیەش ناجێگیری لە کەش و بەرگەهەوای ناوچەکانمان دروست
ئەبێتەوە و هەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە و ئەگەر هەیە
تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە ئەو حاڵەتە ناجێگیریە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا درێژە و
بەردەوامی ببێت و رۆژانە لەکات و شوێنی جیاوازدا باران ببارێت".
1678 جار خوێندراوەتەوە