ئەفسەرێکی خانەنشینی ئەمریکا ئەگەری هەیە ترەمپ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران ڕابگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 01/04/2026
جیهان
+
-

دانیال دەیڤس، ئەفسەری خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداری دا لە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی دژی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە لەو وتارە چاوەڕوانکراوەی کە بڕیارە ئاراستەی گەلی وڵاتەکەی بکات

 

 

دەیڤس ئاماژەی بەوە کردووە کە لێدوانەکەی ئەمڕۆی ترەمپ لە نووسینگەی سپی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی وتارەکەی سبەینێی جیاواز دەبێت و پێدەچێت پرسی دەستپێکردنی جەنگێکی زەمینی تێدا بێت

 

هاوکات ئەو ئەفسەرە خانەنشینکراوە ڕەخنەی توندی لە سەرۆکی ئەمریکا گرت بەهۆی "لێدوانە دژبەیەکەکانی" کە بووەتە هۆی چەواشەکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی واشنتن

 

دەیڤس هۆشداریی داوە کە ئەم جۆرە نادیارییەی لە بڕیارەکانی هێزێکی گەورەدا هەیە، دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئیمپراتۆریەتەکان، چونکە کاتێک دۆست و دوژمن لە هەنگاوەکانی دەسەڵات تێنەگەیشتن، بەپێی پێشبینییەکانی خۆیان مامەڵە دەکەن و ئەوەش جیهان بەرەو کۆتاییەکی خراپ دەبات

 

جێی ئاماژەیە، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترەمپ کاتژمێری (4)ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان، وتارێکی گرنگ ئاراستەی گەلی ئەمریکا دەکات.

 

 

65 جار خوێندراوەتەوە