نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕە جیهانییەکاندا دابەزی

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 01/04/2026
ئابوری
+
-

نرخی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی4ی 2026)، لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخەکان بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو چەند دۆلارێک هاتنە خوارەوە

 

 

بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی مامناوەندی بەسڕە بۆ 111.25 دۆلار دابەزیوە، هاوکات نرخی نەوتی خاوی قورسی بەسڕەش گەیشتووەتە 109.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ، بەمەش هەردوو جۆرەکەی نەوتی عێراق بە ڕێژەی 2.28-٪ نرخەکانیان لەدەستداوە

 

لە بازاڕە جیهانییەکانیشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 101.84 دۆلار دابەزی و نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش گەیشتە 100.13 دۆلار، کە بە ڕێژەی جیاواز لە نێوان 1.25-٪ بۆ  2.20-٪پاشەکشەیان کردووە.


62 جار خوێندراوەتەوە