بە وتەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لەسەرجەم ناوچەکان
نزیکەی 20 بەنداوی بچووک و مامناوەن پڕ و سەرڕێژ بوون.
بێگەر تاڵەبانی رایگەیاند: بە پێی پلانی زانستی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو
و کۆگاکانی ئاو، بەشەونخوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەرێوەبەر و کارمەندانمان لە سەر
پڕۆژەکان توانرا لە سەرەتایی وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ
وەربگیرێ و ڕێژەیەکی زۆر باش ئاو کۆ بکرێتەوە و هاوکات سەلامەتی بەنداوەکان
بپارێزرێ.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان روونیشی کردووەتەوە: 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژ بوون لە تەواوی
دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان.
بەنداوی
دەربەندیخان 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بە پێی پلانێکی زانستی
هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێ.
بەنداوی دوکان 3.7
ملیار م3 ئاوی کۆکردۆتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاد دەکات و پلانی کۆکردنەوەی
زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتای وەرزدا هەیە.
بەنداوی دهۆک
ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادی کردووە و نزیکە لە پڕبوون و 47 ملیۆن م3 ئاوی تێدایە.
بەنداوی
گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن م3 ئاوی خەزنکردووە کە 60% ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و
بەردەوامە لە زیادبوون.
27 جار خوێندراوەتەوە