بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمرۆ سێشەممە پێشبینی کەش و هەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
ئەمڕۆ سێشەممە (24-3-2026) شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات
ئاسمانی هەرێم بە تەواوی هەور دەبێت پێشبینی دەکرێت پێشنیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەست پێبکات ، پاشان لە دوای نێوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە
تایبەتمەندییەکان لە ناوچەکانی گەرمیان هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت ، لە شەودا ڕێژەی بارانبارین لە گەرمیان و ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
سبەی چوارشەممە (26-3-2026): بەردەوامی باران و نزمبوونەوەی گەرما
کەشوهەوا بە باراناوی دەمێنێتەوە. لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێکی تریش نمەباران و هەورەترێشقە دەبێت
بارانی بەلێزمە بۆ ماوەیەکی کورت لە سنووری گەرمیان، کەرکووک، ڕۆژهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەبارێت
لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنجشەممە، ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات هەیە.
پلەکانی گەرما (2-4) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
1090 جار خوێندراوەتەوە