نێچیرڤان
بارزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەرپرسانی تاران دانیان بەوەدا ناوە
کە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران "بە هەڵە"
بووە
ئەمڕۆ
چوارشەممە 25ی 3ی2026 ، نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی
پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیەدا کە لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێراندا
شەهیدبوون لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، ئاشکرای کرد کە لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە پەیوەندیدان
وتی کۆماری
ئیسلامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکات و دانی بەوەدا ناوە کە بە هەڵە ئەنجامدراوە،
ئێمەش چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی تارانین
سەرۆکی
هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و نابێتە
هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ
جەختیشی کردەوە کە "بە هیچ شێوەیەک نابینە
بەشێک لەم جەنگە."
هاوکات پەیامێکی ئاراستەی بەغدا کرد و داوای لێکرد وەک
وڵاتێکی خاوەن سەروەریی هەڵسوکەوت بکات و پێویستە بەپەلە هێرشی گروپە
لەیاسادەرچووەکان ڕابگیرێن
45 جار خوێندراوەتەوە