پێشبینییەکانی
کەشناسی ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە دەکەن کە تەواوی ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هۆشداریش لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سنووری سلێمانی
و گەرمیان دەدرێت
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی
دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، کە هەندێکجار تەزرە و هەورە تریشقەی
لەگەڵدا دەبێت لە کاتەکانی شەودا، ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و
ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە
دەکرێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات بەفرێکی
کەم دەبارێت
بۆ
سبەی هەینی، ئاسمان بە هەوری تەواوی دەمێنێتەوە و نمەباران و بارانی مامناوەند لە
زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا
ڕوودەدات و ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت، تەنها لە سنووری
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان نەبێت کە بارانبارین تێیاندا بەردەوام دەبێت.
پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
317 جار خوێندراوەتەوە