ئەمریکا 10هەزار درۆنی خاوەن ژیریی دەستکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران ڕەوانەی ناوچەکە دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 14/03/2026
جیهان
+
-

سوپای ئەمریکا نزیکەی 10 هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی خاوەن ژیریی دەستکردی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانی.


بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ABCی نیوزی ڕاگەیاندوە؛ لە دوای دەستپێکردنی گرژی و ململانێکان لەگەڵ ئێران، سوپای وڵاتەکەی نزیکەی 10 هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "مێرۆپس - Merops"ی لە ناوچەکە جێگیر کردووە.


ئەم فڕۆکانە کە لەلایەن کۆمپانیای "Perennial Autonomy"ی سەر بە ئێریک شمیت، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای گوگڵ پەرەیان پێدراوە، تایبەتمەندن بە ڕاوکردن و تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوژمن.


بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە، ئەم سیستەمە پێشتر لە بەرەی جەنگی ئۆکرانیا تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، بەجۆرێک توانراوە زیاتر لە 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهێد"ی دروستکراوی ئێران تێکبشکێنن کە ڕووسیا لە جەنگەکەدا بەکاریهێناون.  

245 جار خوێندراوەتەوە