شارەزایەکی سەربازی ئەمریکی دەڵێت، لە ئەگەری
بەردەوامبوونی داخرانی گەرووی هورموز، دوور نییە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەنا
بۆ بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆم ببات.
دانیال دەیڤس عەقیدی خانەننشین کراوی سوپای
ئەمریکا و شارەزای سەربازی ئاماژەی بەوەکرد، کە لە دۆخێکی خراپدا چەقیون، هیچ
دەرچەیەکیان بۆ نەماوەتەوە و تووشی تەنگەژەی راستەقینە بووین بەهۆی داخرانی گەرووی
هورموزەوە. تەنانەت ئەگەر ترەمپ و ئیسرائیل بەردەوام بن لە هێرشە ئاسمانییەکانیان،
گەرووەکە ناکرێتەوە.
وتیشی بەهۆی ملکەچنەکردنی ئێران بۆ هەڕەشەکانی
ئەمریکا دوور نییە دۆناڵد ترەمپ بەرەو چڕکردنەوەی پێکدادانەکان تائاستی شەڕی
ئەتۆمی هانبدات.
ئاماژەی
بوەشکرد: "ئایا سەرۆک ترەمپ دواجار دەچێتە ژێر باری وتنی ئەوەی کە
"رەنگە کاتی بەکارهێنانی بۆمبێکی ئەتۆمی بچوک هاتووە؟". ترەمپ پشوودرێژ
نییە، ئەو حەزی لە شتی خێرا و ئاسانە و کاتێک ئەمە روونەدات، دەستبەجێ هەڕەشە دەکات.
راستەوخۆ بە ئێرانی وت ناتوانن رابەری باڵا هەڵبژێرن، من ئەوە دەکەم، بەڵام کاتێک
ئێرانییەکان هەڕەشەکانیان پشتگوێ خست، هێرشێکی کەموێنەی کردە سەریان. ترەمپ
رانەهاتووە گوێی لە وشەی "نا" بێت و حەزی لەوەنییە قسەی بشکێندرێت."
478 جار خوێندراوەتەوە