ئێران؛ بە نیازپاکییەوە هاتوینەتە ژنێف بۆ دانوستان

KNN : Kurdish News Network
11:37 - 26/02/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت بە نیازپاکیی هاتوینەتە ژنێف بۆ دانوستان و دەبوو ئەمەریکییەکانیش لەبری میدیا بۆچوونەکانیان لە دانوستانەکاندا بخەنەڕوو.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەستپێدەکات و لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بە نیازپاکیی هاتوینەتە ژنێف بۆ دانوستان و شەوی ڕابردووش تەواوی نیازەکانیان بۆ لایەنی عوممانی نێوەندگیر خستوەتەڕوو.

 

وەزارەتەکە وتوشییەتی، دەبوو ئەمەریکییەکان لەبری ئەوەی لەڕێگەی میدیاوە باسی دانوستانەکان و بۆچوونەکانیان بکەن، لە دانوستانەکاندا ڕوانگەی خۆیان بخەنەڕوو.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لەپێشتردا دانوستانەکان بۆهەی دژایەتییەکانی ئەمەریکاوە ماوەی ساڵێک درێژەیان کێشا و دواتر تێکچوو، ئێستاش هەڵوێستە دژ بە یەکەکانیان یارمەتیدەر نین بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیپلۆماسی و گومانەکان لەسەر مەبەستەکانیان زیاد دەکات...

133 جار خوێندراوەتەوە