ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە ژنێف بەڕێوەدەچێت و چاوەکان لەسەر دانوستانەکانی ئەمڕۆن لە کاتێکدا ترەمپ سەرەتای ئەم هەفتەیە وتی تەنها دوو هەفتە لەبەردەم ئێراندایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە واشنتن هێزێکی زۆری سەربازی لە ناوچەکە کۆکردووەتەوە دەڵێن یان ڕێککەوتن یانیش هێرشی سەربازیی و شەڕ، ئێرانیش جەخت لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران دەکاتەوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگەدارەکان هاوشێوەی هەردوو گەڕی پێشوو، ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەری زاوای ترەمپ، لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکاندا لەگەڵ
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداردەبن، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی
عوممانیش رۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت.
دۆناڵد ترەمپ بەردەوام جەختی لەوە کردوەتەوە کە ڕێگەنادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و وتیشی کە ئێران موشەکیک دروست دەکات دەگاتە ئەمەریکا، دەشیەوێت بە دانوستان بگەنە ڕێککەوتن.
لای خۆشییەوە عەباس عەراقچی جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێکی
دادپەروەرانە و بەشوێن چەکی ئەتۆمەوە نین بەڵام دەستبەرداری مافە تەکنەلۆژییە
ئەتۆمییەکانیش نابن....
177 جار خوێندراوەتەوە