سەرۆکی میت دەڵێت
تورکیا ڕێگە بە دابەشبوونی سوریا نادات و هەر هەوڵێکی پەرتکردنی سوریا و بەزاندنی سەروەرییەکەی شکستدەهێنێت.
هەواڵ:KNNC
ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی
دەزگای هەواڵگریی تورکیا-میت لە 99 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگاکەدا وتی کە
هەواڵگریی تورکیا لەسەر بنەمای خۆپارێزیی دامەزراوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و
ناوچەیی چەندین ئامانجی گرنگیان بەدەستهێناوە.
ئیبراهیم کاڵن لەبارەی
سوریاوە وتی، سوریا هەموو کات بۆ تورکیا و ئاساییشی ئەنقەرە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە و بۆ هاوسەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دیمەشق گرنگە، هەروەها ڕووداوەکانی 8ی
کانونی یەکەم12ی 2025 ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بناغەی گۆڕانکارییەکان بوون.
سەرۆکی هەوڵگریی تورکیا ئاماژەی
بەوەدا ئێستاش تورکیا لەپاڵ سوریا دەوەستێت و بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە دابەشبوونی
سوریا نادەن و هەر هەوڵێکی ناوخۆیی و دەرەکیی بۆ دابەشکردنی سوریا و زیانگەیاندن
بە یەکپارچییەکەی و لاوازکردنی یەکێتی سیاسی، یان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەی شکستخواردوو
دەبێت...
305 جار خوێندراوەتەوە