وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت چاوەڕوانن سوریا داوای هاوکارییان لێبکات و بەردەوامیش دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دەیانەوێت یەکپارچەیی سوریا تێکبدەن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی دۆخی حەلەبەوە ڕایگەیاند: چەکدارانی سوریا سەربەخۆ ڕووبەڕووی مەترسییەکان بوونەتەوە و ئەوان سوپای وڵاتێکن و تورکیاش چاودێریی دۆخەکە ئەکات.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا چاوەڕوانە سوریا داوای هاوکاریی لێبکات و ئەنقەرەش ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ دیمەشق.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا وتوشییەتی، لەسەر ستراتیژی خۆیان بەردەوامن و ڕووبەڕووی تەواوی ئەو هێزانە دەبنەوە کە دەیانەوێت یەکپارچەیی خاکی سوریا تێکبدەن و وڵاتەکە پارچە بکەن....
181 جار خوێندراوەتەوە