کەجەکە دەڵێت
بەرگریی کردن مافی ڕەوای کوردە و پێویستە دەستبەجێ سوریا هێرشەکانی بۆسەر کوردانی حەلەب
ڕابگرێت.
هەواڵ:KNNC
کۆما جڤاکێن
کوردستان-کەجەکە پەیامێکی لەبارەی دۆخی حەلەب بڵاوکردەوە و تیایدا داوای دەستبەجێ
ڕاگرتنی هێرشەکانی کردوە.
کەجەکە ئاماژەی
بەوەدا، بەرگرییکردن و بەرخۆدانی کورد مافێکی ڕەوایە لە بارەمبەر ئەو ستەمانەی
دەکرێن و لە ڕابردووشدا گەڕەکە کرودییەکانی حەلەب هەمیشە هێمای بەرخۆدان و
کۆڵنەدان و قەڵای بەرگرییبوون ئێستاش بە هەمان شێوە، دەبێت کورد یەکدەنگ و
یەکگرتووبێت لە بەرگرریکردن لە مافە ڕەوا و نەتەوەییەکانی.
کەجەکە بە حکومەتی
سوریا وتوە، پێویستە هەرچی زووە دەست لە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
و کوردان هەڵبگیرێت و دانوستان دەستپێبکەن.
کەجەکە جەختی لە
جیبەجیکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان کورد و دیمەقشق کردوەتەوە و وتویەتی پێویستە
دەسەڵاتی ڕاگوزەر پابەندبێت بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە و بە زوویی بچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە...
158 جار خوێندراوەتەوە