ئاسایشی ناوخۆی
حەلەب دەڵێت هێرشەکانی چەکدارانی دیمەشق بەردەوامن و تەواوی هەوڵەکانیشیان بۆ
هاتنە نێو گەڕەکە کوردییەکان شکستی هێناوە.
هەواڵ:KNNC
هێرشی چەکدارانی دیمەشق بۆسەر گەڕەکە کوردییەکان لە
سێهەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕایگەیاند،
هێرشی چـ.ـەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا بەردەوامە و ژمارەی قـوربانیان زیادیانکردووە.
دەشڵێت، لە 48
کاتژمێری ڕابردوودا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسیش برینـداربوون، 4 چـەكداریش
بەدیل گیراون و تـەرمی 6چـەكداریش بەجێماون.
ئاسایش ئاماژەی
بەوەشداوە، سەرجەم هەوڵ و پەلامارەكانی چـەكدارانی سەر حكومەتی دیمەشق بۆ چوونە نێو
گەڕەكانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و كاستێلۆ تێكشكێنراون....
424 جار خوێندراوەتەوە