لەسەر بابەتی دۆلار پارێزگاریی بانکی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و
پرسی موچەش یەکێکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆ.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ میدیاکانی ئاشکراکرد، کە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی دارایی،
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، گرنگی لە دانیشتنەکەدا پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ئاڵوگۆڕ یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکان، هەروەها قەیرانی نەختینەیی کە بووەتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران
و خانەنشینان، هەروەها بابەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە، دیارترینیان قەرزە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی
بەوەشکرد، لە دانیشتنەکەدا باس لە دامەزراندنی یەکەمین بانکی ڕافیدەین و نەبوونی شەفافیەت
لە دەوری وردەکاری و میکانیزمەکانی بانکەکە دەکات...
538 جار خوێندراوەتەوە