هەواڵی خۆش لەبارەی دۆلار
هات و حکومەت دڵنیایی دەدات لە دابەزینی نرخەکەی و بەرزبوونەوەکەی کاتییە.
هەواڵ:KNNC
دوای بەرزوبوونەوە
بەرچاوەکەی نرخی دۆلار لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەرپرسێکی دارایی حکومەتی عێراق
دڵنیایی دەدات لە دابەزینی نرخی دۆلار و دەڵێت دۆخەکە کاتییە.
مەزهەر محەممەد ساڵح
ڕاوێژکاریی دارایی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دۆخی
دارایی عێراق سەقامگیرە و بەرزبوونەوەی دۆلار و دابەزینی بەهای دینار کاتییە.
مەزهەر محەممەد ساڵی
ئاماژەی بەوەشدا عێراق هیچ کێشەیەکی لە بواری داراییدا نییە و بەم نزیکانە نرخی
دۆلار دادەبەزێتەوە بۆ نرخی پێشتری و هەڵاوسانی ئێستا کۆتایی دێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا نرخی دۆلار لە نزیک بە 142 هەزار دینارەوە بۆ نزیک
بە 147 هەزار دینار بەرزبووتەوە و هۆکارەکەشی تەنها بۆ زۆری خواستی هاووڵاتییان لەسەر
دۆلار دەگەڕێنرێتەوە...
2740 جار خوێندراوەتەوە