ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی نێودەوڵەتی لە
بابەتێکدا باس لە چارەنوسی ئەو سەرکردانەی عێراق دەکات کە دژی دانانی چەکی گروپە
چەکدارەکان و دەڵێت لە داهاتودا دەبنە ئامانجی ئەمریکا.
هەواڵ:KNNC
مۆنتی کارلۆ دەڵێت، ئەو سەرکردانەی
عێراق کە دژی دانانی چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانن و لەگەڵ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی
شەعبین دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەن هەمان سیناریۆی فەنزوێلایان بەسەردا بێتەوە
لەلایەن ئەمریکاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بەیاننامەیەکدا
،هەریەک لە لیواکانی سەیدولشوهەدا وئەنساروڵا و بزوتنەوەی نوجەبا و عەسائیبی ئەهلی
حەق و کەتائیبی حزبوڵا ڕایانگەیاند کە ئامادەنین چەکەکانیان دابنێن ،دوپاتی دەکەنەوە،چەکەکانیان
پیرۆزە و هێمای بەرخۆدانە،گەرەنتی مانەوە و سەلامەتیان دەکات لە بەرگریکردن لە خاک
و شوینە پیرۆزەکان.
ئەوان دەڵێن گفتوگۆکردن سەبارەت بە
دانانی چەکەکانیان ئەوکاتەیەکە سەروەری تەواو بەدەستبێت و کۆتایی بە هەموبیانیەک
بێت لە وڵاتەکەدا.
130 جار خوێندراوەتەوە