ئەحمەد بەشیر، میدیاکار و پێشکەشکاری ناسراوی بەرنامەی
تەنزئامێزی "بەشیر شۆ"، بە فەرمی ڕایگەیاند کە وەک کاندیدێک کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی
پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
هەواڵ: KNN
بەشیر
لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا (ئێکس)، ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارەی لەسەر
بنەمای "ئەرکی نیشتمانی" و وەک مافێکی دەستووریی خۆی وەک هاووڵاتییەکی عێراقی
داوە
ناوبراو بەڵێنی داوە کە ئەگەر متمانەی پەرلەمان
بەدەستبهێنێت، کار بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، پاراستنی سیستەمی دیموکراسی
و جێبەجێکردنی دەستوور بکات، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و مافی هەمو پێکهاتەکان
پارێزراو بێت
ئەم ڕاگەیاندنەی ئەحمەد بەشیر دوای ئەوە هات کە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار واڵا کرد، کە
تەنها سێ ڕۆژ دەرفەت بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان هەیە. بەپێی یاسا، پێویستە کاندید
تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت، بڕوانامەی
زانکۆی هەبێت و خاوەن ناوبانگێکی باش و ئەزموونی سیاسی بێت، کە ئەمانە هەمووی ئەو
مەرجانەن کە بەشیر هەوڵدەدات لە ڕێگەیانەوە وەک کاندیدێکی جیاواز دەربکەوێت
ئەحمەد بەشیر ساڵانێکی زۆرە لە ڕێگەی بەرنامە بەناوبانگەکەیەوە
(بەشیر شۆ) ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی عێراق، گەندەڵی و سیستەمی پشکپشکێنە دەگرێت،
ئێستا دەیەوێت لە ڕەخنەگرێکی سەر شاشەکانەوە ببێتە کەسی یەکەمی دەوڵەت. ئەم بڕیارەی
ئەم ڕۆژنامەنوسە لە میدیا عێراقیەکان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە ئەحمەد بەشیر خاوەن هەواداررێکی زۆرە
بەتایبەت بەتایبەت لای چینی گەنجان کە بەشیر
وەک دەنگی ناڕەزایەتییەکانیان دەبینن.
734 جار خوێندراوەتەوە