عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی 2026 دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:18 - 31/12/2025
عێراق
+
-

عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی ساڵی 2026 دەکات و موچەخۆرانی هەرێمیش هێشتا 10 مانگی 2025یان تێنەپەڕاندوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە کۆتا ڕۆژی ساڵی 2025داین بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووهەم-1ی ساڵی 2026 کۆتایی هاتووە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام و کۆتایی سەریساڵ دەست بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینیان دەکرێت.

 

هەموو سەرەتای مانگێک عێراق موچەی خانەنشینان بەر لە هەمووان دابەشدەکات و لە کۆتاییەکانی مانگیشدا موچەی موچەخۆرانی دیکە دابەشدەکات.

هاوکاتی ئەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10 واتا دوو مانگ پێش ئێستای موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و چارەنووسی دووکۆتاموچەش نادیارە و نازانرێت کە ئایا دابەشدەکرێت یاخود پاشەکەوت دەکرێت...

556 جار خوێندراوەتەوە