لویس ساکۆ دەڵێت بە مەبەست قسەکانیان گۆڕیوە و هەڕەشەشی
لێکراوە دەسەڵاتیش بێدەنگبووە، لە عێراق دەیانەوێت مەسیحییەت و کەنیسە بێدەنگ بکەن و ستەم لە کریستییانەکان دەکرێت بە وەدەرنان و دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکەنیان، بەڵام ناتوانن بێدەنگیان بکەن چونکە ئەو نوێنەرایەتی نزیکەی ملیار و نیوێک کەسی جیهان دەکات، دەشڵێت نوێنەرانی مەسیحیی لەنێو حکومەت و پەرلەمان ئایینەکەیان ناشرینکردوە.
هەواڵ:KNNC
لویس ساكۆ پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان لە چاوپێكەوتنێکی
تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی پیرۆزبایی لە نێوان ئایینەکاندا بە مانای گۆڕینی ئایینی کەسێکی دیکە نییە و قەدەغەکردنی پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان هەڵگری رق و کینەیە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە عێراق دەیانەوێت کەنیسە بێدەنگ بکەن دوای ئەوەی دەنگی
ئایەتوڵا سیستانیان بێدەنگ کرد.
لوسی ساکۆ لەبارەی
بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیل وتی، دەستەواژەی
ئاساییکردنەوەی بەكارنەهێناوە لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا، تەنها
بیرۆکەی خۆی خستوەتەڕوو، بەڵام قسەکانیان گۆڕیوە و لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ
کرد، هەروەها ئاسکرای کرد کە ئەو یاوەری پاپا فرانسیس بووە بۆ ئوردن بەڵام ڕەتیکردوەتەوە
لەگەڵیدا بچێتە ئیسرائیل.
ئەوەشی ئاشکراکرد، کە
دوای ئەو بابەتی ئاساییکردنەوەیە ڕووبەڕووی هەڕەشە
بووەتەوە و دووچاری سەرئێشەیان كردوە، بەڵام ئەو تەنها نییە و نوێنەرایەتی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەس دەکات
لە سەرانسەری جیهان، تەنها ئەوە نا بەڵکو باوباپیرانی لە کوفەی عێراق بە خاک سپێردراون و هاووڵاتی ڕەسەنی وڵاتەکەیە.
لەبارەی هەڵوێستی
کاربەدەستانەوە لویس ساکۆ وتی، لە دوای بابەتەکەوە دەسەڵاتدارانی
حکومەت پەیوەندییان پێوە نەکردوە و مەرجەعییەتیش بێدەنگی هەڵبژارد، ئەمە ئازاربەخش بووە چونکە وەک پیاوێکی ئایینی هەمیشە
خزمەتکاری عێراق بووە و لەوانە هێنانی پاپای جیهان بۆ عێراق.
لەبارەی دۆخی کریستییانەکانی
عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەرچەندە کریستیانەکان خەڵکی ڕەسەنی
وڵاتەکەن و بنەچەیان لێرەیە، بەڵام لە وڵاتەکە مەسیحییەکان بە
هاوبەش نازانن بەڵکو بە تابوری پێنجەمی دەزانن، هەر لەبەرئەوەش یەک ملیۆن مەسیحیی
عێراقیان بەجێهێشتوە هەزار و 500 مەسیحییش
كوژراون و هەزار و 200 موڵکیشیان لە بەغداد دەستی بەسەردا گیراوە، ئێستا مەسیحییەکان
عێراق بە وڵاتی دزراو خۆیان دەزانن.
وتیشی کۆچی مەسیحییەکان
لەدوای پڕۆسەی ئازادییەوە زۆر زیادیکردوە و بەجۆرێک لە 2003ەوە ژمارەی مەسیحییەکان
لە 750 هەزار کەسەوە بۆ کەمتر لە 500 هەزار کەس دابەزیوە، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرانی
مەسیحییەکان لە پەرلەمان و حکومەت بە هەڵسوکەوت و مامەڵەکانیان ئایینەکەیان شێواندوە....
121 جار خوێندراوەتەوە