بەفر و شەپۆلی سەرمای توند ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:00 - 31/12/2025
کوردستان
+
-

بەفربارین دەستپێدەکاتەوە وکەشناسێک دەڵێت سەرمای وامان لەپێشە کە ساڵانێکە هاوشێوەی نەبووە درەختەکان وشک دەکات و بۆری ئاوی ماڵان دەتەقێنێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە شەپۆلی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

 

 

لەبارەی سبەینێشەوە ئاماژەی بەوەداوە، کە سبەینێ شەپۆلێکی سەرتاسەریی بارانبارین هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە بە بڕ و کاریگەری جیاواز.

 

لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە دوێنێ شەو ساردترین شەوی زستانبووە ناڕاستن و هەرێمی کوردستان سەرمای زۆر بەهێزتر و توندتر و بێوێنەی لەپێشە.

 

شاڵاو هیدایەت وتی لەبارەی شەپۆلی ئەمجارەوە وتی، لەمڕوە دەستپێدەکات و پێنجشەممە و هەینیش چەقی شەپۆلەکەیە، بەفر و بارانی تێدایە بەڵام بە ئەندازەی شەپۆلی پێشوو نییە، هەروەها ئەمساڵ سەرمای وامان دەبێت کە لە چەند زستانی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە و دەکەوێتە چلەی زستانەوە، سەرمایەکە کە درەختەکان وشک دەکات و هەر ئۆتۆمبێلێک ئەنتیفرێزی تینەکرێت زیانی پێدەگات، بەلوعە و بۆری ئاوی ماڵانیش بەدوورنابن لە کاریگەرییەکانی سەرما بەهێزەکە ودەتەقن و دەشکێن.

 

لەبارەی کاریگەریی شەپۆلەکەش لەسەر ناوچەکان وتی، هەولێر و سلێمانی و ڕاپەرین و کۆیە و بادینان و تەواوی ناوچەی شاخاویی و بەشی زۆری ناوچە نزیک شاخەکان و گەرمیان و  دەکەونە بازنەی شەپۆلەکە و ناوچەکانی دیکەش سەرماکەیان کەمتر دەبێت...

3901 جار خوێندراوەتەوە