ئەردۆغان پڕۆسەی چارەسەریی وەک کێشە ناودەبات و دەڵێت سڵ لە هیچ شتێک ناکەنەوە و تورکیا کۆتایی بە کێشەی 40 ساڵەی وڵاتەکە دەهێنێت، هەسەدەش وەک پارچەکەری سوریا ناوی دێت.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەبۆنەی سەریساڵەوە قسەیکرد و
باسیشی لە پڕۆسەی چارەسەریی کرد و وەک کێشە ناوی برد.
ئەردۆغان وتی، ئەو قۆناغە کە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە کێشە و کارەساتێکی
40 ساڵە و بەقوربانی سیاسەتێکی کورتمەودای ڕۆژانەی ناکەن، کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی
کارەکانی خۆی تەواوکردوە و ئەوەش پڕۆسەکە خێرادەکات، هەروەها دەبێت هەمووان بە یەکدەنگی
پرسەکە بگەیەننە ئەنجام، تورکیاش لەوپێناوەدا سڵ لە هیچ هۆکار و بەربەستێک ناکاتەوە
تا تەواوی ئامانجەکانی بەدیدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکێشی و هەڕەشەکانی دژ بە بەرژەوەندییەکانی گەلی تورکیا و
قوبرس ناهێڵن و چاودێری وردی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و دەبێت هەمووان بزانن
هەرگیز لە ناوچە دەریاییەکانی تورکیادا ڕێگە بە تاوانکاریی و چەتەگەریی نادرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ تورکیا لەبارەی سوریاوە ڕایگەیاند: هێزەکانی
سوریای دیموکرات نایانەوێت تێکەڵی سوپا ببن و سەرکێشی دەکەن، ئەوەش پارچەکردنی سوریایە،
ئەنقەرەش بە هەموو هەوڵ و توانایەوە پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سوریا و حکومەتی
دیمەشق دەکات...
1219 جار خوێندراوەتەوە