نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 29/12/2025
کوردستان
+
-

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە کەمتر لە هەفتەیەدا نزیکەی دوو هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و لە هەندێک ئاڵوگۆڕگەی دراویش بە سەرو 145 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

نرخی دۆلار ناجیگیرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە عێراق، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو بە 143 هەزار و 750 دینار و لە دوینێوە زیاتر لە هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و سەرەتای دوێنێ 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دیناربوو.

 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەو ناجێگیرییە لە 23ی ئەم مانگەوە بەردەوامە و نرخی هەر 100 دۆلارێک لە 142 هەزار و 50 دینارەوە بووەتە 143 هەزار و 750 دینار واتە بە نزیکیی دوو هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە نرخی فەرمی دۆلار لە عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ئێستا لە بەشێک لە ئاڵوگۆڕگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەر 100 دۆلارێک بە زیاتر لە 145 هەزار دینار ماماڵەی پێوەدەکرێت

882 جار خوێندراوەتەوە