مەسعود بارزانی دەڵێت
پۆستی سەرۆککۆمار موڵکی هیچ لایەنێک نییە و دەبێت چۆنییەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و تەنها خاڵی گرنگ ئەوەیە پۆستەکە پشکی کوردە و دەبێت
کۆدەنگیی کوردی لەسەربێت.
هەواڵ:KNNC
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
پەیامیکی لەبارەی پرس و پۆستی سەرۆککۆمار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پۆستەکە موڵکی
کەس نییە و کۆدەنگیی دەوێت و دەبێت نوێنەرایەتی ڕاستیینەی کورد بکات.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
"لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێویستە هەموو لایەنە
كوردستانییەکان ئەو قەناعەتەیان هەبێت كە ئەم پۆستە پشکی كوردە و بۆ ئەوەی
سەرۆككۆمار نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، دەبێ میكانیزمی
هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە
موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت.
میكانیزمەكەش
بەمشێوەیە بێت كە: یان لە پەرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی
پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانییەكان كۆ ببنەوە و بۆ
ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێك بكەون، یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن. مەرجیش نیە
ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت،
دەكرێ لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت. گرنگ ئەوەیە ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی
لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.".
163 جار خوێندراوەتەوە