ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و وەزارەتی
دارایی دەڵێت دواینیوەڕۆ پارە هەیە و دەست بە پڕۆسەکە دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
دوای ناردنی زیاتر لە 942 ملیار دینار وەک پارەی
موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
خشتەی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە سێ ڕۆژدا و پێش چوونە ناو ساڵی
نوێ موچەی تەواوی موچەخۆران دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەت بڵاوی کردوەتەوە ئەمڕۆ
هەریەک لە، خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی
کیمیاباران، شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستیی، خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستییموچەکانیان وەردەگرن.
وەزارەت ئاگاداریی داوەتە ئەو موچەخۆرانەی
ئەمڕۆ موچەکانیان دێت، کە تا کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ پارە لە بانکەکان نابێت، بۆیە دوای نیوەڕۆ بچن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، چونکە کاتی کردنە کاشی پارەکە لە لقی
هەولێری بانکی بانکی ناوەندی و دواتر دابەشکردنی بەسەر بانکەکاندا پێویستی بە
کاتە.
سبەینێش، موچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی
دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی
ئیدارەی هەریم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، دیوانی چاودێری و دارایی،
خاونپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ناوخۆ،
داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان،
گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و
کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی
زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و ئەنجومەنی
وەزیران و پەرلەمان، دابەشدەکرێت.
دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە دووسبەیە، موچەی
دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای
ئاساییش دابەشدەکرێت....
608 جار خوێندراوەتەوە