بری بارانبارینی 24
کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی ڕاگەیەندرا و بڕی بارانی ئێستای سنورەکە هەموو پاری
تێپەڕاند.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی
و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمیری ڕابردووی سلێمانی بڵاوکردەو
و لە دوێنێ تا ئەمڕۆ 18 پۆینت 5 ملیم بارانباریوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی
بەڕێوەبەرایەتییەکە خستویەتییەڕوو، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا گەیشتوەتە 361
ملیم، لە کاتێکدا پار ئەم کاتە 183 ملیم باران باریبوو.
جیا لەوەش ئەو 361 ملیم
بارانەی ئەمساڵ کۆی بارانی هەموو وەرزی دابارینی پاری تێپەڕاند کە کۆی گشتییەکەی
350 ملیم بوو...
2519 جار خوێندراوەتەوە