ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
دەڵێت جەهەپە کورد بەکاردەهێنێت و تەنها دەنگی لێی دەوێت هەمووان باش دەزانن کێ بە
ناوی بەرەنگاربوونەوەوە خوێنی کوردی ڕشت، دەشڵێت با ئۆزگور ئۆزەل سەیرێکی ئاوێنە
بکات.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لەبارەی پڕۆسەی
چارەسەریی ڕایگەیاند: پرسەکە پرسێکی گرنگ و گەورەی تورکیایە و دەبێت هەمووان
پاڵپشتییبن لەپێناوی وڵاتەکەدا.
ئەردۆغان ئۆپۆزسیۆن
خەڵک ڕەشبین دەکەن، باسی کوردی کرد ڕووی قسەکانی کردە جەهەپە و وتی، جەهەپە کورد
وەکو کۆگەی دەنگ بەکاردەهێنێت، ئەگەر کورد دەنگیان پێبدات ئەوا بەشن و ئەگەر
دەنگیان نەداتێت ئەوا خراپن، هەمووان باش دەزانن کێ لە ڕابردوودا بە ناوەی بەرەنگاربوونەوەوە
خوێنی کردوی ڕشتوە، ئەگەر ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی جەهەپە دەیەوێت جەللاد و خوێنڕێژ ببینێت ئەوا با
سەیری ئاوێنە بکات دەیبنێت.
لە بەشێکی قسەکانیدا ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان وتی، دەبێت کەموکورتییەکانی 100 ساڵی ڕابردووی تورکیا تێپەڕێندرێن و
پێبنێنە قۆناغێکی دیکەوە، ئەگەر هەمووان بەو ئامانجە تێبکۆشن، ئەوا 86 ملیۆن کەس
لە تورکیا دەبنە برا...
653 جار خوێندراوەتەوە