عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت دەبێت ژیرانە حکومڕانیی بکرێت و ئەگەر بێت و پڕۆسەی
چارەسەریی سەرنەگرێت تورکیا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
شاندی دەمپارتی پاش سەردانەکەی دوێنێی بۆ ئیمراڵی، بەیاننامەیەکی لەبارەی
دیدرایان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاوکردەوە و زانیاریی لەو بارایەوە خستەڕوو و پەیامەکانی
عەبدوڵڵا ئۆجالانیان گواستەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە
ڕایگەیاندوە: چڕبوونەوەی
ناڕەزایەتییەکان دژی پڕۆسەی چارەسەریی نیگەرانکەرە و ئەوەش هەموو جار ڕوویداوە و
وەک خویەکی دژەئاشتیی ناویبردوە وتوشییەتی نابێت وەک هەوڵێکی ئاسایی سەیری بکرێت،
بەڵکو دەبێت هەوڵيکانی سەرخستنی پڕۆسەکە چڕبکرێنەوە، چونکە ئەگەر ئاشتیی و
چارەسەریی سەرنەگرێت تورکیا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان وتوشییەتی،
بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و لابردنی بەربەستەکان، دەبێت ژیرانە و دیموکراسییانە حکومڕانیی
بکرێت و خواستی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ تێپەڕاندن بەهێزتربێت،
عەبدوڵڵا ئۆجالان:
دەبێت ئاشتیی با یاسا و لەسەر بنەمای ڕاستەقینە جێبەجێبکرێت لەم قۆناغی ڕاگوزەرەی ئێستادا
و نادیموکراتییبوون لە تورکایدا نەهێڵرێت و کۆتاییبێت.
ڕێبەری زیندانیکراوی
پەکەکە، داوای لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکان کردوە کە بەشداریی کارایانەیان
هەبێت و ئەوانەی دەیانەوێت دەسەڵاتیان ژیرانە بەکاربهێنن نزیک بن لە پڕۆسەکە و بە
سیاسەت لەگەڵ چارەسەرییبن، پڕۆسەکە بۆ تورکیا و دەستەبەری ئاشتییە، بە بەشداری یاسایی
کورد لە کۆماری تورکیادا...
109 جار خوێندراوەتەوە