چەکدارانی داعش دەیان
هێرشیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و چەند شەڕڤانێکیش شەهیدبوون و برینداریش هەیە.
هەواڵ:KNNC
چالاکییەکانی
چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی بەردەوامە
و ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوا، سەربە هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەوبارەیەوە لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری هێرشەکان و ژمارەی قوربانییەکانی خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکان،
مانگی ڕابردوو گروپەچەکدارەکانی داعش 22 هێرشیان بۆسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی
خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامداوە.
ئەم هێرشانە بریتیبوون لە بەئامانجگرتن بە مین و دۆشکە و چەنیدن خۆری چەکی جیاواز، لە ئەنجامدا شەڕڤانێک لە هێزەکانی ئاساییشی
ناوخۆی ڕۆژئاوا شەهیدبووە، هاوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە
ئەنجامی 18 هێرشی گروپەکەدا لە مانگی تشرینی یەکەم واتا دوو مانگ پێشتر، پێنج
شەڕڤانی ئاساییش و دوو هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون چوار شەڕڤان
و دوو هاووڵاتی دیکەش برینداربوون...
137 جار خوێندراوەتەوە