هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی شەپۆلی بەهێزی داباریندایە

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی شەپۆلی بارانباریندایە و کەشناسێک دەڵێت پێشبینی وایە هەندێک ناوچە 150 ملیم باران ببارێت.

 

 

هەوا:KNNC

 

 

دوای بەڕێکردنی پاییزێکی وشک پێشبینییەکان وان، کە لەم مانگەدا هەرێمی کوردستان دۆخی کەمبارانیی تێپەڕێنێت و پێش زستان کەشوهەوا بەتەواوەتی بگۆڕێت، لەوبارەیەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە 7ی ئەم مانگە واتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، تا 13ی مانگ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکات.

 

 

لەبارەی شەپۆلەکەوە پشتیوان پێنجوێنی ئاماژەی بەوەدا، شەپۆلی باران بارینەکە بەهێزدەبێت، لە ناوچە جیا جیا کانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوراویی دەبێت ناوبەناو باران بارینی مامناوەند بۆ بەهێز دەبارێت، لەگەڵ بوونی هەورەبروسکە.

 

 

ئاماژەی بەوەشدا، کە شەپۆلی بارانەکە لە هەندێک کاتدا لێزمەباران دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو، هاوکات شەپۆلەکە تەرزەبارینیشی تێدایە و لە هەندێک ناوچەی سارد و سنوریی و شاخاوییش بەفر دەبارێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی سەرمای توند و پلەکانی گەرما 6 پلەیەک دادەبەزن.

 

 

پشتیوان پێنجوێنی وتیشی، کە شەپۆلەکە بڕێکی باش لە بارانی بۆ سنوری سلێمانی پێیە و پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین لە سلێمانی 120 ملیم بۆ 150 ملیم باران بێت....

1085 جار خوێندراوەتەوە