سیستمێک تەواوی تاکسییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 02/12/2025
عێراق
+
-

ساڵی نوێ پرۆگرامێکی خزمەتگوزاری تاکسی لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات، بە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی گواستنەوەی هاوچەرخ و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و سەرجەم تاکسییەکان پێکەوە دەبەسترێن و کرێش دیاریکراوە.


هەواڵ:KNNC


مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێرراق، ڕایگەیاند: ساڵێکە بەردەوامن لە نوێکردنەوەی سیستمەکانی گواستنەوە و ئێستا دەیانەوێت ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە سەرجەم تاکسیەکانی عێراق بە یەکەوە ببەستنەوە.
وتیشی، ئامانج لە پڕۆژەکە ڕێکخستنی کارەکانی تاکسییە لەسەر ئاستی وڵات و فراوانکردنی بەرنامەکە بۆ سەرجەم پارێزگاکان بە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی گواستنەوەی مۆدێرن کە سوود لە تەکنەلۆژیای زیرەک وەربگرێت و لەگەڵ هاوڵاتییاندا بگونجێت.


وتی، کە پڕۆژەکە بریتییە لە تۆمارکردنی سەرجەم تاکسییەکان لە داتابەیسێکی ئەلیکترۆنی ناوەندییدا، کە ناسنامەی شۆفێرەکان دیاریکراو دەبێت، هەروەها پێویستە ئۆتۆمبێلەکان پشکنینی تەکنیکی بکەن پێش ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت لەناو سیستمەکەدا کاربکەن، کرێی تاکسی دیاریکراودەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە پێشتر حجزی گەشتەکانیان بکەن، وەدەتوانرێت کە لە هەمو بارەکاندا شوێنپێی ئۆتۆمبێلەکان هەڵگیرێت کە ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات بە سەرنشین لە کاتی مامەڵەکردنی لەگەڵ شۆفێرەکەدا.


لەبارەی پڕۆژەکەوە مەیسەم سافی وتی، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و حکومەتە خۆجێییەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی قۆناغ بە قۆناغ سیستمەکە لە سەرانسەری پارێزگاکاندا جێبەجێ بکرێت...

1506 جار خوێندراوەتەوە