هه‌واڵگری ئه‌مریكا: پێویسته دیمه‌شق سه‌ركرده داڵدهدراوهكانی داعش راده‌ستی هه‌سه‌ده بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واده‌یه‌كیان بۆ دیایكراوه.
هەواڵ:KNNC
تولسی گابارد به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری
ئه‌مریكا ده‌ڵێت ؛ زانیاری ته‌واومان هه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ئاگاداری حكومه‌تی
سوریا له پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته نیشته‌جێبوون و واده‌یه‌كی دیاریكراویشمان داوه‌ته
دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌رو ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریستانه‌ی داعش ڕاده‌ستی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات ( هه‌سه‌ده) بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری
ئه‌مریكا جهختیكردوهتهوه، كه پێویسته ساڵی 2026 گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی
سیاسی و سه‌ربازی له‌سوریا رووبدات و واشنتۆنیش
به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیی و هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌سوریا (هه‌سه‌ده)
و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ رێگریكردن له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی
داعش .
240 جار خوێندراوەتەوە