سه‌رۆكی توركیا دوپاتیكرده‌وه كه به‌رده‌وامن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسی چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی وڵاته‌كه‌یان له‌غه‌ززه.
هەواڵ:KNNC
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بڵاویكرده‌وه ، هێرش و په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه قڕكردنی به‌كۆمه‌ڵی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانه‌و نه‌تانیاهۆش به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه.
ئه‌ردۆغان دوپاتیكرده‌وه، هێشتا ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسی چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی وڵاته‌كه‌یان له‌غه‌ززه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی كه بڕیاره له‌غه‌ززه جێگیر بكرێت.
کاربەدەستانی ئیسرائیل چەندین جار دژایەتی خۆیان بۆ بەشداریکردنی تورکیا لەو هێزە نێودەوڵەتییە دەربڕیوە و لایخۆشیه‌وه بنیامین نەتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌دوا لێدوانی بۆ ئه‌فسه‌رانی یه‌ده‌گی سوپای وڵاته‌كه‌ی دوپاتیكرده‌وه: هیچ هێزێکی سوپای تورکیا لە کەرتی غەززە بوونی نابێت.
لای خۆشیەوە، گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە "بێلایەن" دادەنرێت، دەتوانن بەشداری ئەو هێزە نێودەوڵەتییە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، " بەداخەوە تورکیا به سەرکردایەتی ئەردۆغان ڕێبازێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر ئیسرائیل گرتۆتەبەر.
632 جار خوێندراوەتەوە