بنیامین ناتانیاهۆ
دەڵێت: حەمماس پێشێلی ئاگربەست دەکات و ئیسرائیلیش وەڵامی خۆی داوەتەوە و پێویستیان
بە ڕەزامەندی هیچ کەسێکیش نییە بۆ بەرگرییکردن لە خۆیان.
هەواڵ:KNNC
بنیامین ناتانیاهو
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی شکاندنی ئاگربەست و بەردەوامیی
شەڕ لەگەڵ بزوتنەوەی حەمماس ڕایگەیاند: حەمماس پێشێلی ئاگربەست دەکات و هەوڵدەدەن بچنە سنوری دیاریکراو و هێڵی زەرد ببەزێنن، ئەوان دەیانەوێت و بەردوامیی
بە شەڕ بدەن، ئێمەش بە توندترین شێوە وەڵاممان داونەتەوە و لێمان کوشتون و لێمان
دەستگیرکردوون.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەرکی پاراستنی ئیسرائیل و خەڵکەکەی لە ئەستۆیە و بەتەواوەتی بەپرسیارییەتی پارێزگاریی لە ئیسرائیل لە ئەستۆدەگرێت.
وتیشی، حزبوڵڵای
لوبنان ناوەناوە چالاکیی دەکات، بەڵام ئیسرائیل ڕێگە نادات کە حزبوڵڵا جارێکی دیکە
بەهێزببێتەوە و بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنی کاریگەرتر لەو پرسەدا ئەنجامدەدەن.
بنیامین ناتانیاهو جەختی لە سەربەخۆیی لە بڕیاردانی کردەوە و وتی، ئیسرائیل پێویستی بە ڕەزامەندی هیچ کەس و لایەنێک نییە بۆ بەرگرییکردن لە
خۆی، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ کەسبن بریاری خۆیان دەدەن لەپێناو ئیسرائیل.
85 جار خوێندراوەتەوە