ژمارەی خنکان لە ئاودا
بۆ ئەمساڵ نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی خنکانی لە تەواوی پاردا و زۆرترین ڕووداوەکانی
خنکانیش لە هەولێر بوون.
هەواڵ:KNNC
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی
بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵەوە 61
کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون. لەسەر ئاستی پارێزگاکان، زۆرترینیان لە هەولێر
و کەمترینیان لە هەڵەبجە بووە، لە کاتێکدا تەواوی ساڵی ڕابردوو 64 کەس لە ئاودا
خنکاون.
ئاماژەی بەوەشدا، جیا
لە خنکان ئەم ساڵ 117 کەسیان لە خنکان رزگارکردوە.
هاوکات سەرکەوت کاڕەش
وتی، لەنێو خنکاوانی ئەمساڵدا تەرمی دوو کەس تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، کە یەکێکیان ئاڤێستایە
و ئەوی دیکەش منداڵێکە، هۆکارەکەشی هەڵکەوتەی جوگرافیی و سەختی بەشێک لە شوێنەکانە
بەهۆی بوونی ئەشکەوت و کون و کەلەبەر لەنێو ئاوەکاندا.
هەروەها لە هەوڵی
بەردەوامی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییاندان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی
خنکان لەڕێگە جیاوازەکانی وەک، هەڵواسینی ڕێنمایی و بوونی تیمەکانی بەرگریی لە
زۆربەی شوێن و ڕووداوەکان.
بەپێی ئامارەکان،
ئەمساڵ 21 کەس سنوری هەولێر، 10 کەس لە سنوری سۆران، 8 کەس لە سنوری زاخۆ، 8 کەس
لە سنوری ئاکرێ، 5 کەس لە سنوری دهۆک، 3 کەس لە سنوری سلێمانی، لە سنوری هەڵەبجە 2
کەس، لە سنوری ڕاپەڕین 2 کەس و لە گەرمیانیش 2 کەس، خنکاون.
64 جار خوێندراوەتەوە