ئهمرۆ پێنج شهممه وەزارەتی
گەنجینەی ئەمریکا رایگهیاند؛ كهسزای چهند
كهسێكیان داوه کە تۆمەتبارن بە ئاسانكاری گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حزبوڵڵای
لوبنانی و جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییە
داراییەکانی ئەو گرووپە مەترسی لەسەر سیستەمی دارایی لوبنان دروست دەکەن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکان تۆڕێکی داراییان كردوهته ئامانج کە بڕێکی زۆر پارەیان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی
ئاڵوگۆڕ و خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەوە گواستراوەتەوە، ئەوەش وایکردووە حزبوڵڵا
بتوانێت بودجەی چالاکییەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان دابین بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لەو
کەسانە کۆمپانیاکانیان بۆ سپیکردنەوەی پارە لەناو سیستمی ئابووریی لوبناندا بەکارهێناوە
، كه ئهوهش مەترسی لەسەر سەقامگیری سیستەمی دارایی لوبنان دروست دەکات و متمانەكردن بە کەرتی بانکی لهدهستدهدات
153 جار خوێندراوەتەوە