ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی بۆری گازی
سروشتی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک کردەوە.
هەواڵ:KNNC
ئامانجی سەرەکی پرۆژەكە
گەیاندنی گازی سروشتییه بۆ وێستگەی کارەبای هەزار مێگاواتی کواشێ لە قەزای سێمێل لهرێگهی بۆرییهك بە درێژایی 198 کیلۆمەتر كه بە بڕی 591 ملیۆن دۆلار
لەلایەن کۆمپانیای کارەوە، جێبەجێ کراوە.
لایخۆشیهوه فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، لە لێدوانێکدا
ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی
بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و جهختیشیكردهوه لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی
کارەبا چوار هەزار و 200 مێگاواتە، بەڵام بە گەیشتنی گازی سروشتی، بڕی هەزار و 400
مێگاواتی دیکە دەخرێتە سەر تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و بەمەش کۆی گشتیی بەرهەمهێنان
دەگاتە پێنج هەزار و ٦٠٠ مێگاوات.
317 جار خوێندراوەتەوە