میدیاکانی روسیا: وەزیری گواستنەوەی ڕوسیا، دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 07/07/2025
جیهان
+
-


میدیاکانی روسیا ڕایانگەیاند، ڕۆمان ستارۆڤۆیت وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکە دوای ئەوەی لەلایەن پوتینەوە لە کار لابرا، تەرمەکەی دۆزاوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خۆی کوشتبێت.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی روسیا، مردنی وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەیان راگەیاند، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی پوتین  لە پۆستەکەی دوریخستەوە.



ڕۆمان ستارۆڤۆیت، وەزیری گواستنەوەی ڕوسیا لە مانگی ئایار ئەو پۆستەی وەرگرتبو، ئەمڕۆ هەر لەلایەن پوتین خۆیەوە لە پۆستەکەی دورخرایەوە.



دوای چەند کاتژمێرک لە دورخستنەوەی لە پۆستەکەشی، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و دوای لێکۆلینەوەش لە روداوەکە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن خۆی کوشتبێت.

279 جار خوێندراوەتەوە