تەندروستی غەززە ئاماری کوژراوانی 24 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە... زیاتر لە 300 کەس بون بەقوربانی

KNN : Kurdish News Network
07:08 - 10/07/2025
جیهان
+
-


تەندروستی غەززە، بڵاویکردوەتەوە بەهۆی هێڕشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا زیاد لە 80 کەس کوژراون و نزیکەی 250ی دیکەش بریندار بون.



هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل بۆردومانێکی چری باکوری غەززەی کرد و تەندروستی غەززەش ئاماری کوژراون و بریندارەکانی بڵاوکردەوە و زیاتر لە 300 کەس بونەتە قوربانی.



 تەندروستی غەززە ئەوەی خستوەتەڕو، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 80 کوژراو و 247 بریندار هێندراونەەت نەخۆشخانەکانی غەززە.



ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەکی دیکەش بون بەقوربانی کە هێشتا لەژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندان و تیمەکانی تەندروستی نەیانتوانیوە دەتیان پێیان بگات.


لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە، کە ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند،  ژمارەی کوژراوانی  لە غەززە 57 هەزار و 762 کەسن و زیاتر لە 137 هەزاریش بریندار بون.

91 جار خوێندراوەتەوە