ئەردۆغان: پەکەکە بەڵێنەکەی بەجێهێنا و چەکی دانا، ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە و پەڕەیەکی دیکە لە تورکیا هەڵدرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:26 - 12/07/2025
کوردستان
+
-


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، 47ساڵ پێش ئێستا یەکەم چالاکی تیرۆ دەستی پێکرد و تا ئێستا 50 هەزار هاوڵاتیی کوژراون، نزیکەی 10 هەزاریان سەرباز بون.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بارەی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی گروپێکی پەکەکە وتارێکی پیشکەشکرد و رایگەیاند، پەکەکە بەڵێنەکەی بەجێهێنا و ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە بۆ تورکیای گەورەو  بەرەوە 100 ساڵی نوێی تورکیا هەنگاو دەنێین.



ئەردوغان ئاماژەی بە شەری چەند ساڵەی پەکەکە و تورکیا کردو وتی، شەڕی پەکـەکە زیانی دوو ترلیۆن دۆلاری پێگەیاندون و زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتیش بەهۆیەوە کوژراون، کە نزیکەی 10 هەزاریان سەرباز بون و جەختیشیکردەوە کە  هەوڵەکانی پێشو نەیان توانیوە پەکەکە لەناوبەرن 



هەروەها باسی لە ئاستەنگییەکان کرد و وتی ئەشکەنجەدانی زیندانیانی ئاماد و  سوتاندی گوندەکان بەشێک بون لە هەڵەکانی دەوڵەت و قەدەغەکردنی زمانی کوردیش هۆکار بو بۆ کوشتنی زیاتر.




لە کۆتای وتارەکەشیدا، ئااژەی بەوەکرد تورک و کورد و عەرەب بران، ئەوان لە پەرلەمان کاردەکەن بۆ تەواو کردنی کارەکانی پڕۆسەی ئاشتی و ئیتر دایکەکان لە تورکیا  فرمێسک ناڕێژن و رۆڵەکانیان لە دەست نادەن.




641 جار خوێندراوەتەوە