مەسرور بارزانی: پێویستە لە زووترین کاتدا، کێشەی موچە چارەسەر بکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 06/07/2025
کوردستان
+
-

مەسرور بارزانی رایگەیاند: پێویستە لە زووترین کاتدا ، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

 

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

پاش کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایەگیاند: لە کۆبونەوەکەدا شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بون، گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.

ئاماژەوەی بۆ ئەوەش کرد: هەردولامان هاوڕابوین لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک، بابەتی موچە، تێکەڵ بە هێچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن. کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە.

وتیشی: جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا، کێشەی موچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. لەمبارەیەوە گفتوگۆکانی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و فیدرال بەردەوامن بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا، کێشەکە چارەسەر بکرێت. 

لە کۆتایدا رایگەیاند هەروەها جەختمان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

1838 جار خوێندراوەتەوە