سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بارەی چەکدانانی پەکەکەوە رایگەیاند،
هیوادارین هەنگاوە گرنگەکەى ئەمڕۆ کە ڕێگەیە بۆ تورکیایەکی بێ تیـ،ـرۆر ببێتە خێر
بۆ هەموان، جەختیشی لەوە کردوە ئەمە هۆکارە بۆ گەشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی، ڕەجەب تەیب
ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند ئەمڕۆ بە چەکدانانی ژمارەیەک لە
ئەندامانی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگ نرا و هیوادارە ببێتە خێر بۆ تەواوی تورکیا.
ئەردۆغان دەشڵێت؛
هیوادارن بگەن بە ئامانجەکانیان، کە ئاسایشی وڵات و ئاشتیی هەمیشەییە و خۆشگوزرانی گەلەکەمانە.
ناوبراو جەختیشی
کردوەتەوە، کە ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر و هیوادارن بگەن بەو ئامانجەیان.
ئەمڕۆ هەینی گرۆپێکی 30
کەسی لە ئەندامانی پەکەکە، وەک نیازپاکی بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە ئەشکەوتی جاسەنە، چەکەکانیان
دانا و ڕایانگەیاند، هیوادارن ئەمکارەیان ببێتە ماییە خۆشگوزانای و ئاستی بۆ
میلەتەکەیان.
228 جار خوێندراوەتەوە