ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ڕایگەیاند، خوازیاری
دانپێدانانی هاوبەشی دەوڵەتی فەلەستینە، لە لایەن فەرەنسا بە ریتانیاوە،
جەختیشیکردوەتەوە ئەمە تاکەڕێگەیە بۆ ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا،
ئیمانیۆل ماکرۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا رایگەیاند؛ باوەڕی بە جارەسەری دوو دەوڵەت هەیە لە نێوان فەلەستین و
ئیسرائیلدا.
ئاماژەی بەوەکردە، ئەوە ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بە ئاشتی و ئاسایش لەگەڵ
دراوسێکانیدا بژی و کۆتای بەشەر دێنێت.
ناوبراو وتیشی؛ " من باوەڕم بە پێویستی یەکخستنی دەنگەکانمان
لە پاریس و لەندەن و هەمو شوێنێکی دیکە هەیە بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین و
ئازادکردنی ئەم زەبری سیاسییە کە بە تەنیا دەبێتە هۆی ئاسۆیەک بۆ ئاشتی".
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی فەرەنسا یەکەمجاری نییە و مانگی نیسانی
ساڵی ڕابردو لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی پێنجی
فەرەنسا ڕایگەیاندبو: پێویستە بەرەو دانپێدانان هەنگاو بنێین و لە چەند مانگی
داهاتودا ئەو کارە دەکەین.
ناوبراو ڕونیکردبوەوە، کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی
هیچ لایەنێکی دیاریکراو نابێت، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە "دادپەروەرانە"یە.
178 جار خوێندراوەتەوە