عێراق ئاسمانی باشوری وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکەوانیدا کردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 24/06/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، کردنەوەی بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکەوانیدا رایگەیاند.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە، مەیسام ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەبەر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکە بەروی جوڵەی فڕۆکەوانیدا کراوەتەوە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد،  هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت بۆ بڕیاردان لە بارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکانی دیکە.

 

 

هاوکات، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن (دەستەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراقى)یەوە ئاگادارکراونەتەوە لە کاتژمێر (10:30)ى بەیانى ئەمڕۆ (24/6/2025) ئاسمانى عێراقیان بەڕوى گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە.

 

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە 13ـی ئەم مانگە، گەشتەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران،دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوانیشیان، ئەمڕۆ تەنها گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردوەتەوە.

123 جار خوێندراوەتەوە