لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەتۆمییەکانی ئێران، حوسییەکانی یەمەن هەڵوێستی خۆیان راگەیاند و دەڵێن؛ بە فەرمی لەگەڵ ئەمەریکا وئیسرائیل چوینتە بەرەی شەڕەوە و با کەشتییەکانیان دورخەنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، یــەحیا ســـەریع رایگەیاند؛ یەمەن بە فەرمی لەگەڵ هەردو وڵاتی ئەمەریکا و ئیسرائیل چوەتە بەرەی شەڕيوە و ڕێکەوتنەکانی پێشو کە بەمەبەستی هێرشنەکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا کرابو، هەڵوەشاوەتەوە.
یــەحیا ســـەریع هۆشداری داوەتە هەردو وڵاتەکە و جەختی لەوە کردەوەتەوە کە ئیدی لەگەڵیاندا، لەبەرەی شەڕدان و داوای لێکردون کەشتییەکانیان لە ئاوە خاکییەکانی یەمەن دور بخەنەوە.
ئەم لێدوانانەی حوسییەکان لە کاتێكدایە، رۆژی شەممە حوسییەکان رایانگەیاند بو، ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر ئێران شانبەشانی ئیسرائیل، ئەوان دەستەوەستان نابن و هێرش دەکەن سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە دەریای ناوەڕاستدا و دەیانکەنە ئامانج .
68 جار خوێندراوەتەوە