وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند کە بەرنامە
ئەتۆمییەکەى ئێران کۆتایی هاتوە و دۆناڵد
ترەمپ فەرمانێکی دەرکرد کە پێشتر هیچ سەرۆکێک بوێریی دەرکردنی ئەم بڕیارەی نەبو، دەشڵێت:
ئێران وەڵام بداتەوە هێرشی قورستری دەکەینە سەر".
هەواڵ:KNNC
پیت هێگسیس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە میانی
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لەبارەى هێرشەکەیان بۆسەر ئێران رایگەیاند "هێرشەکانیان
بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران زۆر سەرکەوتو بون و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان بە
تەواوەتی لەناو برد."
وتیشی: لە هێرشەکەدا گەلی ئێران و هێزەکانی ئەو
وڵاتە بۆمباران نەکراون، تەنها سێ بنکەی ئەتۆمی کە ئەوانیش، نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان
بون."
وەزیری بەرگری ئەمەریکا راشیگەیاند"دۆناڵد
ترەمپ فەرمانێکی دەرکرد کە پێشتر هیچ سەرۆکێک
بوێری دەرکردنی ئەم بڕیارەی نەبو، هۆشداریشیدا لەوەی لە ئەگەری هەر وەڵامدانەوەیەک لە لایەن ئێرانەوە،
زۆر بە توندی لێیان دەدەنەوە"
پیت هێگسیس، وتیشی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا،
پیاوی ئاشتییە و دەیویست کێشەکە لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئێران بو کە
پێشنیازەکەی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکە قبوڵ نەکرد.
103 جار خوێندراوەتەوە