بەشێک لە میدیاکانی
ئێران دەڵێن: لەدوای راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکە، هێرشی بریکارەکانی مۆساد لە
ناوخۆی وڵاتەکەوە کەم بوەتەوە، دەرکەوتوە کە ئەو بریکارانە بۆ
ئەنجامدانی هێرشەکانیان سود لە ئینتەرنێت وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان
لە کاتی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران، ژمارەی چالاکییەکانی بریکارانی مۆساد لە
ناوخۆی ئێرانەوە بە رێژەی لەسەدا 85 کەمی کردوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس-ـی
ئێران بڵاویکردوەتەوە، بریکارەکانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە مۆساد، سیمکارتی
پەیوەست بە ئینتەرنێت وەك سەکۆیەك بۆ پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆن و ئاڕاستەکردنی
درۆنە بچوکەکان بەکاردەهێنن.
باسی لەوەشکردوە، دەسەڵاتدارانی
ئێران، پاش ئەنجامدانی راپرسییەکی مەیدانی و بەراوردکردنی ئامارەکان بە ئاماری ماوەی
پچڕانی ئینتەرنێت لە پلاتفۆڕمی نێتبلۆکس ئەو هەوڵەی بریکارەکانی مۆسادیان ئاشکرا
کردوە.
72 جار خوێندراوەتەوە