یەکەم لێدوانی ئێران دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی

KNN : Kurdish News Network
09:08 - 22/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکان لێکەوتەی جدی دەبێت، جەختیشدەکاتەوە تاران مافی وەڵامدانەوەی دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی تاران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمەریکا کرد و رایگەیاند، واشنتۆن بە هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، پێشێلکارییەکی جدی ئەنجامداوە و تاران هەمو بژاردەکانی بەرگریکردنی لەبەردەمدایە.

 

دەشڵێت: هێرشەکەی ئەمەریکا پێشێلکاری جدی میساقی نەتەوەیەکگرتوەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکانی ئەم بەیانییە ترسناکن و لێکەوتەی جددی دەبێت، پێویستە نەتەوەیەکگرتوەکان ئیدانەی ئەو رەفتارە تاوانکاری و مەترسیدارەی ئەمەریکا بکات.

 

جەختیشی کردەوە، "بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان ئێران هەمو بژاردەیەکی لەبەردەمدایە بۆ بەرگریکردن لە سەروەری خۆی لەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا، بەوتەی عێراقچی هێرشەکان "کاردانەوەی درێژخایەنیان دەبێت".

 

نزیکەی کاتژمێر (3:00)ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە فڕۆکەی جەنگی و موشەکەوە هێرشیانکردوەتەوسەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران.

98 جار خوێندراوەتەوە