پزیشکیان داوا لە سودانی دەکات ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت

KNN : Kurdish News Network
04:09 - 15/06/2025
عێراق
+
-



سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران  لە ڕێگەی تەلەفونەوە قەسەیان کرد، باسکردنی  پەرەسەندی شەڕی نێوان  ئیسرائیل و ئێران بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانیان بوە، سودانی ئامادەی هەمو هاوکارییەکی دەربڕیوە بۆ تاران و پزیشکیانیش سوپاسی عێراقی کردوە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،  محەممەد شیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان بە تەلەفۆن قسەیان کردوە و  پزیشکیان داوای کردوە عێڕاق ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت.


 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ "سەرۆکوەزیران هاوپشتیی عێراق، حکومەت و گەلی لەگەڵ ئێران دەربڕی کە روبەڕوی دەستدرێژییەکی ئاشکرای زایۆنی بوەتەوە؛ جەختیشی کردەوە لە پەرۆشی بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، چونکە بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەوە بەستراونەتەوە". 



لای خۆشیەوە مەسعود پزیشکیان سوپاسی عێراقی کردوە لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی و ئاماژەی بەوەشکردوە کە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی هەڵوێستێکی یەکگرتوو پیشان بدەن لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی ئیسرائیل لە ناوجيکەدا ئەنجامی دەدات.


287 جار خوێندراوەتەوە